بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری وزە ئینتلیجنس، کۆمپانیای ڕوو نەوت بە مەبەستی کەم کردنەوەی مەترسی گەمارۆکانی ئەمریکا کە لە 21ی نۆڤەمبەر جێبەجێ دەکرێت، بەشێک لە پشکی خۆیی داوەتە کۆمپانیایەکی تورکیایی و بەشی خۆیی لە 60 لەسەدەوە بۆ 49 لەسەد کەم کردووەتەوە.
هێڵی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان کە حکومەتی هەرێم خاوەنیەتی، لەلایەن کۆمپانیای هێڵی بوری کوردستانەوە ئیدارە دەبێت. پێشتر ڕوو نەوت بەشداری سەرەکی ئەو کۆمپانیا بوو و 40 لەسەدیشی هی کۆمپانیای خۆجەیی کارگرووپدا بوو.
ئەو هەوڵە بە ئامانجی کەم کردنەوەی مەترسی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە سەر ڕووسیا ئەنجام دراوە و بڕیارە لە 21ی نۆڤەمبەر جێبەجێ بکرێت.
ئەو گۆڕانکاریە لە بەشداریەدا دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیری هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەم کردنەوەی لێکەوتەکانی گەمارۆکان لەسەر بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
Your Comment